
كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ده‌سه‌ڵاتی نییه، خوانه‌خواسته ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوایه، وه‌ك چۆن ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری خۆی سه‌پاند و له سایه‌یدا شتێك نه‌مایه‌وه به ناوی ئازادی، به هه‌مان شێوه و ستایلی ئاغاكانیان په‌تی قه‌ناره‌یان بۆ ئازادیی ئه‌ستوورتر هه‌ڵده‌خست، كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕه‌وتێكی توندئاژۆی پاشكۆبه‌نده به وڵاتێكی دراوسێوه، بۆیه خواستی له‌سه‌ر ئه‌جندای ئه‌و وڵاته ساغ كردووه‌ته‌وه و سێره له خواستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی كوردستانییان ده‌گرێت، جووڵانه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵی ئسلامی له‌سه‌ر فره‌یی و ئازادی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان مه‌ترسییه.