
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری ساڵی 2020، سوپاسی ئه‌و ده‌زگا و لایه‌نانه‌ی كرد كه هاوكارییان كردوون، به‌ڵام ناوی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی‌یان نه‌هێنا، به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌ڵێ: ته‌نیا له ساڵی 2020 زیاتر له 12 تۆن پێداویستی ته‌ندروستیمان پێشكه‌ش كردوون.
سۆران خه‌ڵه‌ف به‌رپرسی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، ڕاگه‌یاند، ساڵی ڕابردوو 12 تۆن هاوكاریی ته‌ندروستیمان پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه‌مان كردووه، له‌سه‌ر داوای خۆیان پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین كردووه، به‌تایبه‌تی له كاتی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوكاری ڕژدی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه بووین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێسته سێ بارهه‌ڵگر پێداویستی ته‌ندروستیمان بۆ هه‌ڵه‌بجه داناوه، خۆی له 100 هه‌زار ده‌مامكی ئاسایی، 10 هه‌زار ده‌مامكی تایبه‌ت به پزیشك، كڵاو و جلوبه‌رگی پزیشكی ده‌بێنێته‌وه، به‌ڵام لێمان وه‌رناگرن، له‌كاتێكدا هاوكاریی ته‌ندروستی لایه‌ن و ڕێكخراوه‌كانی تر وه‌رده‌گرن.
ڕوونی كرده‌وه، ئێمه هاوكاریی هه‌ڵه‌بجه ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ناومان به‌رن، به‌ڵام ده‌بوو وه‌ك مافی خۆمان له سه‌رووی لیستی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه‌ی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه بۆ ساڵی 2020 خوێندوویه‌تییه‌وه، ناوی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بووایه، به‌ڵام نازانین هۆكار چییه ناوی ئێمه نه‌هات، ئایا پێوه‌ندیی به حزبه‌وه هه‌یه یان نا، ده‌بێت خۆیان وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
زیاتر گوتی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه شاهیدن ئێمه چه‌نده هاوكاریمان كردوون، ئێسته‌ش له گونده‌كانی هه‌ورامان نه‌وت به‌سه‌ر ماڵه هه‌ژاره‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ین.
د. شاناز نه‌قشبه‌ندی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌یاند، زیاتر له 37 ده‌زگا و ڕێكخراو هاوكاریی ته‌ندروستییان پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌ڵه‌بجه كردووه، بۆیه نه‌متوانی ناوی هه‌موو لایه‌نه‌كان له كۆنگره‌ی ڕۆژنامهنووسییهكه بخوێنمه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، ناوی ئه‌و شوێنانه‌ی خوێنراونه‌ته‌وه زۆرترین هاوكارییان پێشكه‌ش كردووه، دواتر له په‌یجی فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌ڵه‌بجه‌ش بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.