نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە: حەشدی شەعبی مووچەی چەکداران پەکەکە دەکات

بەپەلە: حەشدی شەعبی مووچەی چەکداران پەکەکە دەکات

ئەندامێکی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شنگال ڕای گەیاند، لەڕێگەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە مووچەی چەکدارانی گرووپەکانی سەر بە پەکەکە لە سنووری شنگال، لە سیستەمی بایۆمەتریدا تۆمار کراون و حکوومەتی عێراق و مووچەیان پێ دەدات.

قاسم دەربۆ، ئەندامی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شنگال، ڕاگەیاند: “لەم دواییانەدا حکوومەتی عێراق، مووچەی چەکدارانی پەکەکەی لە ڕیزەکانی حەشدی شەعبی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار کردووە و مانگی ڕابردوو لەلایەن بەغداوە مووچەی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری شنگال پێیان دراوە و بۆ هەر چەکدارێک یەک ملیۆن دینار مووچە دراوە”.

ئەو ئەندامەی فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال گوتیشی: “بەڵام پەکەکە لەو یەک ملیۆن دینارە، تەنیا ٤٠٠ دۆلاری دەداتە چەکدارەکانی و باقییەکی بۆ خۆی هەڵدەگرێت”.

قاسم دەربۆ ڕاشی گەیاند: “بەغدا لەسەر دابینکردنی چەکدارانی پەکەکە لەناو حەشدی شەعبی بەردەوامە، هەموانیش دەزانین گرووپەکانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێرانن، هەر بۆیە نەیانتوانیوە ڕێگری لە پەکەکە بکەن و سەقامگیری لە شنگال دابین بکەن”.

بەپەلە

بافڵ و حزبەکەى سەنگیان گێشتووە بە سەنگى عەلى باپیر و حزبەکەى

بافڵ تاڵەبانى لە شکستى گەورە دەترسێت، وردەکارى لە کۆمێنتەهاوار محه‌مه‌د، شارەزای بواری هەڵبژاردن، راگەیاند:” بافڵ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *