نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران: مه‌سروور بارزانی خۆی سه‌رۆكایه‌تی چاكسازی ده‌كات له‌ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان

یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران: مه‌سروور بارزانی خۆی سه‌رۆكایه‌تی چاكسازی ده‌كات له‌ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان

یەكێك لەو كەرتانەی چاكسازی تیادا دەكرێ كەرتی وەبەرهێنانە، ئەو كەرتە لەماوەی رابردوودا كێشەی زۆر بووە، لەوانە چارەسەركردنی رۆتین و ئەوانەی بە پلەی حزبی و حكوومی زەوییان وەرگرتووە بە ناوی وەبەرهێنان و بۆ مەبەستی تر بەكاریان هێناوە، چارەسەر دەبێ و چیتر بەو شێوەیە نامێنێت.

مەلا یاسین مەحموود، گوتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان،راگەیاند، لە چوارچێوەی چاكسازییەكاندا، چاكسازی گشتگیر لە كەرتی وەبەرهێناندا دەكرێ و چیتر وەك رابردوو نابێت، سەرۆكی حكوومەت خۆی راستەوخۆ بەشداریی چاكسازی كەرتی وەبەرهێنان دەكا و دەیەوێ بە باشترین شێوەی كەرتی وەبەرهێنان راست بكاتەوە لەوەی پێشوو كراوە.

زیاتر گوتی، چیتر سەرۆكی حكوومەت رێگە بەوە نادا بەرپرسان لە رێگەی كوڕ و كۆمپانیاكانیان بە سەتان پڕۆژە وەربگرن بە ناوی وەبەرهێنانەوە و جێبەجێی نەكەن و بۆخۆیان بەكاری بێنن، چیتر كەرتی وەبەرهێنان بۆ بەرژەوەندی وەبەرهێنەران نابێت

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *