
فه‌رمانده‌یه‌كی میلیشیا شیعه‌كان دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌چه‌ندان ناوچه‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم په‌كه‌كه زانیاریان ده‌داتێ و هاوئاهه‌نگییان ده‌كات.
عه‌لی حوسه‌ینی، یه‌كێك له فه‌رمانده میلشیا شیعه‌كان،باسی له‌وه كرد، هه‌وڵیانداوه له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كان هاوئاهه‌نگی بكه‌ن و ” په‌كه‌كه‌یش هاوئاهه‌نگی كردووین و زانیاریمان له‌سه‌ر ناوچه‌كان پێ ده‌دات”.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و هاوكارییه‌ی نێوان میلیشیاكان و په‌كه‌كه تا ئێسته به‌رده‌وامه و له زۆره‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان كاری پێ ده‌كرێ.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر په‌كه‌كه ئێسته كێشه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه، سه‌رباری ئه‌وه‌یش په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌دات.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە