
حەسەن شێخ عەبدوڵا، بەرپرسی مەڵبەندی هەڵەبجەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان له باره‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه راگەیاند: په‌كه‌كه مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه دەست بۆ دوو شتی مەترسیدار دەبات، یه‌که‌م منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵی ده‌ڕفێنێت و . دووەم، دان به هیچ حزبێکدا نانێت، دیکتاتۆری و خودپه‌رستی هه‌یه و به‌س خۆی قەبووڵە، له‌و شوێنه‌ی په‌که‌که هەبێت، نایەڵێت که‌سیتری تێدابێت، ئه‌و شوێنانه‌ش که ئه‌وی لێیه، هیچ حزبێکی دیکه ناتوانن چالاکی تێدا ئەنجام بدەن“.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌شلێت: ”خه‌ڵک ده‌ناسم له‌م سنووره په‌که‌که منداڵی بردووه، تەنانەت نایەڵن كەسوكارەكە منداڵەكەشیان ببیننەوە و بە تەلەفۆنیش ڕێگە نادەن قسە بكەن“.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ”بنه‌ماڵه‌یەك هاتوون بۆ لام پێیان گوتووم ئه‌مه جێی قەبووڵ نییه منداڵ بڕفێنرێت، ناکرێت هه‌ڵه‌بجه بکرێته شنگال و قه‌ندیل، به‌س ئێمه لایه‌نی ده‌سه‌ڵات نین تا ڕێگە لەمە بگرین“.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە