نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانى: بە هۆی ڕێککارەکانی حکوومەت ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە داکشانە

مەسرور بارزانى: بە هۆی ڕێککارەکانی حکوومەت ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە داکشانە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە توویتێکی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە کە بە هۆی ڕێککارەکانی حکوومەت ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە داکشانە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی “ڕێژەی تووشبون بە کۆڕۆنا لە دابەزیندایە بەهۆی ڕێککارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام پەتاکە هێشتا مەترسییەکی جددییە”.

مەسرور بارزانی دەشڵێ “تکایە بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ سەلامەتی خۆتان و کەسە نزیکەکانتان”.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین راگەیەندراوی خۆیدا ئاشکرای کرد کە لە ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان٢٢٢ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆناو بوونە، هاوکات ٣٢٠ کەسیش لە پەتاکە چاک بوونەتەوە و سێ تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *