نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وه‌زاره‌تى رۆشنبیری هۆشداری به‌ چه‌ند كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن ده‌دات

وه‌زاره‌تى رۆشنبیری هۆشداری به‌ چه‌ند كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن ده‌دات

له‌ئاگادارییه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاو كردنه‌وه له‌وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری و لاوان  به‌هۆی په‌خش كردنى دیمه‌نی توند و تیژی باره‌گای حیزبی و فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ى سنوری پارێزگای سلێمانی هۆشداری به‌چه‌ند كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاند ده‌دات.


 له‌ئاگادارییه‌كدا هاتووه‌، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت،  هه‌ریه‌كه‌ له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕووداو ، په‌یام ، سپێده‌ ئاگادار ده‌كاته‌‌وه‌ كه‌ خۆتان به‌دوربگرن له‌ په‌خشكردنی دیمكه‌نی توندوتیژی و سوتانی باره‌گای حیزبی و فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و چاپ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ‌،به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پاڵپشت به‌ڕێنماییه‌كان گشت بڕیار و یاسا به‌ركاره‌كانی تری په‌یوه‌ست به‌م پرسه‌، ئه‌وا ناچارین ڕێكاری یاسایی توند به‌رامبه‌ر به‌كه‌ناڵه‌كانتان بگرینه‌به‌ر.

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *