نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: فه‌رمانی گرتن بۆ ته‌واوی ئه‌وانه‌ ده‌رچوو باره‌گاكانی حكوومه‌تیان سوتاندووه‌ تاڵان كردووه‌

به‌په‌له‌: فه‌رمانی گرتن بۆ ته‌واوی ئه‌وانه‌ ده‌رچوو باره‌گاكانی حكوومه‌تیان سوتاندووه‌ تاڵان كردووه‌

لە چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای سلێمانی خۆپێشاندەران هێرشیان كردە سەر داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئاگریان لە چەند فەرمانگەیەك بەردا، بە تایبەتی فەرمانگەكانی هاتوچۆ و تەلاری قایمقامیەت و شارەدێكان، لیژنەیەكی تایبەت دەستی كردووە بە گرتنی ئەنجامدەران.

بەپێی ئەو زانیارییه‌كان لەو ناوچانەی سنووری سلێمانی كە زیان بە فەرمانگە حكوومییەكان كەوتووە و ئاگریان تێبەردرا، لیژنەیەك بە ناوی “لیژنەی باڵای ئارامی”، دەستی كردووە بە گرتنی ئەو خۆپێشاندەرانەی كاری گێرەشێوێنیان كردووە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پێوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە “وشە”ی راگەیاند، دۆسیەی گرتنی خۆپێشاندەران ئەوانەی زیانیان بە موڵكی دەوڵەت گەیاندبوو، لای بنكەكانی پۆلیس نییە، بەڵكو لیژنەی تایبەتی بۆ پێك هێنراوە بە ناوی “لیژنەی باڵای ئارامی” و دۆسیەكە لای ئەوانە.

بەرپرسێكی تەناهی كە پێی باش نەبوو ناوی بهێنرێ،راگەیاند، ئەوانەی هێرشیان كردووەتە سەر داودەزگای دەوڵەت، توندترین سزایان زیندانیكردنی تا هەتایە، هەروەها سزای كاتی لە سێ مانگ كەمتر نەبێ لە دۆخی سووكدا، لە حاڵەتێكیشدا زیندانە سووكەكەیان بۆ دەكرێ بە پارە.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *