نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی: خۆشحاڵم كه‌ ده‌بینم گه‌نجان به‌شداری له‌ سه‌وزكردنی كوردستاندا ده‌كه‌ن

مه‌سرور بارزانی: خۆشحاڵم كه‌ ده‌بینم گه‌نجان به‌شداری له‌ سه‌وزكردنی كوردستاندا ده‌كه‌ن

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پەیامێکدا خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی بۆ كه‌مپینی چاندنی یه‌ك ملیۆن دار به‌ڕوو له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، نوسیویه‌تی: خۆشحاڵم كه‌ ده‌بینم گه‌نجان به‌شداری له‌ ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌وزكردنی كوردستاندا ده‌كه‌ن له‌ كه‌مپینی چاندنی یه‌ك ملیۆن دار به‌ڕوو.

مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە پاراستنی ژینگە بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەکەیە و ئێمە بە تەواوی پشتگیریتان دەکەین، هیوادارم پڕۆژەی زیاتری لەم شێوەیە ببینم.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *