
نوێنەرێکی کوردی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ گوتی ، بەپێی ئەورێککەوتنەی لەنێوان ھەرێم وبەغدا کراوە پێویستە پەکەکە وھەرچی ھێزی ناشەرعی ھاوشێوەی ئەوانە لەشنگال بەتەواوی بکشێنەوە وھێزی پێشمەرگە شوێنی ئەوان بگرێتەوە ،بەڵام تەنھا لەسەنتەری شار کشاونەتەوە ولەدەوروبەری شار لەگوندوشارۆچکەکان وچیای شنگال ماونەتەوە ،ئەمەش پێچەوانەی رێککەوتنە.
بەرەکات شەمۆ نوێنەری کوردی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ بۆ چرکە گوتی ،ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان وبەغدا رێککەوتوون کە پەکەکە بەیەکجاری لەشنگال بکشێنەوە وھەرچی ھێزی ھاوشێوەی ئەوان ناشەرعین ،بۆ ئەوەی شنگال رادەستی پۆلیس بکرێت پارێزگاری لێ بکرێت ،بەڵام پەکەکە تەنھا لەسەنتەری شار کشاوەتەوە ،ئەمەش پێچەوانەی رێکەوتنی کراوە.
بەرەکات شەمۆ گوتیشی، پەکەکە لەگوندەکان وناحیەکانی سەر بەقەزای شنگال وچیای شنگال ماوە ونەکشاونەتەوە ،ئەمەش مەترسیە بۆ خەڵک چونکە ئەوان تا پەکەکە لەشنگال بێت ئاوارەییان پێ باشترە وناگەرێنەوە بەتەواوی ،بۆیە پێویستە پەکەکە وھێزە ناشەرعیەکانی وەکو حەشدی شەعبی لەشنگال نەمینن وھێزەکانی پۆلیس ئەوان بپارێزن ،بۆئەوەی جارێکی دیکە ئارامی بۆ شنگال بگەرێتەوە وئاوارەکانی بگەرێنەوە بۆ سەر زێدی خۆیان.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە