نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / قسەی کەسێکی سووک و خیانەتکاری وەک ئاراس جەنگی ھیچ نرخێکی نییە

قسەی کەسێکی سووک و خیانەتکاری وەک ئاراس جەنگی ھیچ نرخێکی نییە

نەجات حەسەن، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی رایگەیاند: ”ئیشی ئاراس جەنگی نییە قسە لەبارەی ئەو شاندە بكات كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەینێرێتە بەغدا، حكوومەت سیاسەتی خۆی هەیە و دەزانێت كێ لە بەغدا نوێنەرایەتیی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان دەكات“.

بە پێویستیشیزانی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك بەشدارێكی سەرەكیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ”وەڵامی ئەو تەعبیرە ئاستنزم و ناشرینەی ئاراس جەنگی بداتەوە، چونكە وەك پارتی وەڵامی كەسێكی بچووكی خیانەتكار نادەینەوە“.

ئەندامەكەی سەركردایەتیی پارتی جەختی كردەوە: ”ئێمە وەڵامی كەسە گەورەكان دەدەینەوە، وەڵامی ئەوانە دەدەینەوە كە پاشخانێكی شەرەفمەندانەی سیاسی و نیشتمانییان هەیە، نەك كەسێك بەرپرس بێت لە ١٦ی ئۆكتۆبەر“.

بە بڕوای نەجات حەسەن، ”ئاراس جەنگی نەخۆشە، نەخۆشییەكەشی ئەوەیە كە هەر لە دایك بووە، تامی خیانەتی كردووە و لەسەری پەروەردە بووە، ڕوونیشە كە خیانەتكار بەم ئاستە نزمەی ئەدەبیی هاوشێوەی ئاراس جەنگی باسی كەسانی نیشتمانپەروەر دەكەن. ئاراس لەگەڵ سیخوڕ و نەیارەكانی كوردستان دەستی تێكەڵ كردووە و لە داخی شكستهێنانی پیلانگێڕییەكانیشیان، هەر ئەوەیان بۆ ماوەتەوە لە میدیاكانیانەوە هێرش بكەنە سەر هەموو شتێكی باشی ئەم هەرێمی

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *