نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وڵامێک بۆ ڕونکردنەوەکەی خالد شوانی وەزیری هەرێم و ئەندامی وەفدی دانوستاندکاری هەرێم

وڵامێک بۆ ڕونکردنەوەکەی خالد شوانی وەزیری هەرێم و ئەندامی وەفدی دانوستاندکاری هەرێم

وولامێك بۆ ڕونکردنەوەکەی خالد شوانی وەزیری هەرێم و ئەندامی وەفدی دانوستاندکاری هەرێم

ئیمە لە قوتابخانەیەک پەروەردەکراوین نەقسە بۆ کەس هەڵدەواسین و نەدرۆ بەناوی کەسیشەوە دەکەین ، هەر قسەیەکیش بکەین لیی پەشیمان نابین .

ڕۆژی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەمیوانداری وەفدی دانوستاندکاری هەرێم ، دوای تەواو بوونی جەلسەکەو لەکاتی هەڵسان من چومە لای بەڕیزان خالد شوانی و شیخ ئاواتی شیخ جەناب ، پیم گوتن لەبەغداد هەرچیان پێ گوتون بۆچی بەڕوونی بەخەلکی کوردستانی ناڵێن ، هەر بۆ تەئکیدی و بەناو نیشانی ئەوەی من گوتم بیستومە کاک قوباد هەندیک قسەی حکومەتی عیراقی و بەتایبەتی عادل عبدالمهدی باسکردوە گوایە ئەوە بڕیاری سیاسیە بودجەی عیراق بڕدراوە ، دواتر کاک خالد گوتی کاکە پەرلەمانتارە کوردەکانیش قسەیان کردوە ، گوتی لەسەردانمان بۆلای لایەنە سیاسیەکانی شیعە ، عمار حکیم پیی گوتوین ئەندام پەرلەمانەکوردەکان دینە لامان دەڵێن موچە مەنیرن چونکە هەرێم نایدات بەفەرمانبەران دەیدزن ، گوتی ئیمەش پرسیمان گوتمان کێن ئەوانە گوتی عمار حکیم گوتویەتی ناوی نازانم بەعەرەبی گوتویەتی ( لوت گەورە ریش سپیەکە )

لەکۆتایدا ئەوەندە دەلیم پەروەردەی ئیمە ئەوەنیە نەدرۆ نەبوختان بکەین لەململانیی سیاسی دا ، بەڵام دەبیت خەلکی کوردستانیش بزانن ئەوانە کێن لە بغداد موچەی خەلکی کوردستان دەبڕن و لەهەرێمیش شین بۆ موچە دەکەن و تەپڵ دەژەنن .

هیچ کاتیش نەمگوتوە من دو بەدو لەگەل خالد شوانی دانیشتوم ، نەداوام کردوە و لەگەلی دانیشم نەپیوستیشم پی یەتی ، بەلام دەبیت راستیەکان نەشاردرینەوە لەخەلکی کوردستان گەر بەرژەوەندی خەلک و خاکی کوردستانیان دەویت .

بهمن کاك عبداللە
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *