نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕۆژنامەنووس بۆ مەلا بەختیار : یەکێتی لەسەردەمی خەباتی چەکدارییدا باوەڕی بە ئازادی ڕادەربڕین و جیاوازی بیروڕا نەبووە

ڕۆژنامەنووس بۆ مەلا بەختیار : یەکێتی لەسەردەمی خەباتی چەکدارییدا باوەڕی بە ئازادی ڕادەربڕین و جیاوازی بیروڕا نەبووە

ڕۆژنامەنووس عارف قوربانی لەوەڵامێکدا بۆ مەلا بەختیار لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویکردۆتەوە، دەڵێ، مەلا بەختیار لەگێڕانەوەی هەموو ئەو روداوانە دەیەوێ یەک شتێک بسەلمێنێ، ئەویش ئەوەیە کە یەکێتی لەسەردەمی خەباتی چەکداریی و قۆناغی شاخدا باوەڕی بە ئازادی ڕادەربڕین و جیاوازی بیروڕا نەبووە. گرتن و زیندانیکردنی خۆیی و کوشتنی چەند کەسێکیش دەکاتە بەڵگەی بۆچونەکانی.

قوربانی زیاتر دەڵێ، پاش 35 ساڵ لەو ڕوداوانەی مەلا بەختیار وەک فاکت پشتی پێبەستون لەسەردەمی حوکمڕانی شار و لەچارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەک، سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی بەبڕیاری سزادانی مەلابەختیار لەپای نوسینی کتێبی لەبری بیرەوەری، گەورەترین خزمەتیان بە کتێبەکەی مەلابەختیار کرد و ئەوەیان سەلماند کە یەکێتی نەک هەر لەسەردەمی شاخ بەڵکو ئێستاش باوەڕی بە ئازادی و جیاوازی بیروڕا نیە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *