ئه‌و ژماره په‌رله‌مانتاره‌ی كه له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان به‌جاشی مۆدێرن ناسراون، جارێكی تر جاشایه‌تییه‌كی نوێیان بۆ به‌غدا سه‌لمانده‌وه و دووپاتیان كرده‌وه كه ئیتر ئه‌وان “جاشی به‌غدان”.
ئه‌مڕۆ ژماره په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كورد كه چه‌ند ساڵێكه خۆیان به به‌غدا فرۆشتووه وێنه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌ینەوە، پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیان راده‌ستی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كرد و دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌وان له به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدا و دژی هه‌رێم كار ده‌كه‌ن.
غالب محه‌مه‌د و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین كه ئێسته سه‌رپه‌رشتی ئه‌و گرووپه ده‌كه‌ن رایان گه‌یاندووه، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كانی پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆ بوونه‌ته‌وه.
خه‌ڵكی كوردستان سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به “جاشی مۆدێرن” داناوه، هاوكات دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه به‌و پڕۆژه‌یه نیوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بێ مووچه ده‌بن، چونكه به‌غدا په‌سه‌ندی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ناكات.
خه‌ڵك بۆ غالب محه‌مه‌دیان نووسیوه، “ئێسته ئاسووده بووی كه جاشایه‌تییه‌كه‌ت دووپات كرده‌وه”. هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسیی دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و پرسه ناده‌ستوورییه.