ڕۆژنامەنووس عارف قوربانی لەوەڵامێکدا بۆ مەلا بەختیار لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویکردۆتەوە، دەڵێ، مەلا بەختیار لەگێڕانەوەی هەموو ئەو روداوانە دەیەوێ یەک شتێک بسەلمێنێ، ئەویش ئەوەیە کە یەکێتی لەسەردەمی خەباتی چەکداریی و قۆناغی شاخدا باوەڕی بە ئازادی ڕادەربڕین و جیاوازی بیروڕا نەبووە. گرتن و زیندانیکردنی خۆیی و کوشتنی چەند کەسێکیش دەکاتە بەڵگەی بۆچونەکانی.
قوربانی زیاتر دەڵێ، پاش 35 ساڵ لەو ڕوداوانەی مەلا بەختیار وەک فاکت پشتی پێبەستون لەسەردەمی حوکمڕانی شار و لەچارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەک، سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی بەبڕیاری سزادانی مەلابەختیار لەپای نوسینی کتێبی لەبری بیرەوەری، گەورەترین خزمەتیان بە کتێبەکەی مەلابەختیار کرد و ئەوەیان سەلماند کە یەکێتی نەک هەر لەسەردەمی شاخ بەڵکو ئێستاش باوەڕی بە ئازادی و جیاوازی بیروڕا نیە.