
لە كاتێكدا كەمال رەئووف چەند ڕۆژێكە لە ڕێگەی ماڵپەڕی (شار پرێس) كە بەهۆی ئەوەی خزمەت بە بەرپرسان دەكات، لەنێو ڕۆژنامەنووساندا بە (شایەر پرێس) ناسراوە، بە شێوەیەكی بەردەوام هەواڵ و ڕاپۆرت لە خزمەتی نەیارانی هەرێمی كوردستان و هەندێك بەرپرسی گەندەڵ و نانیشتمانی بڵاو دەكاتەوە.
بەپێی زانیارییەكان،كەمال ڕەئووف هەر لە سەردەمی ئاڵای شۆڕش و حزبی كۆمۆنیستەوە تاوەكوو كاركردنی لە ڕۆژنامەی هاووڵاتی و چاپخانەی رەنج و ئاوێنە و بە ئێستاشەوە، هەر ڕۆژەی خۆی بە بەرپرسێكی سلێمانی دەفرۆشێت.
لەمبارەیەوە هاوكار یاسین، مامۆستای بەشی راگەیاندن لە زانكۆیەكی هەولێر،راگەیاند، كەمال رەئووف كە سایتێكی بە دەستەوەیە، هەر ڕۆژەی ئەو ماڵپەڕە دەخاتە خزمەتی بەرپرسێكەوە و كار لەسەر دژایەتیكردنی پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان دەكات، باسی گەندەڵی دەكات، لە كاتێكدا جگە لە خۆی، ”خێزانەكەشی ئەوكاتەی كرایە ڕاوێژكاری سەركۆماری عێراق، لە لایەن ڕێكخراوەكانی ژنانەوە دۆسیەی گەندەڵی باسكرا“.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە كەمال ڕەئووف و چەند كەسێكی دیكە، لە ڕێگەی ماڵپەڕەكەوە هەم پارە لە خەڵكی وەردەگرن، هەم خزمەتی ئەجێندای دەستە و گرووپی نانیشتمانیش دەكەن. گوتیشی: ”کەمال رەئووف بەرپرس لە سلێمانی نەماوە خۆی پێ نەفرۆشێت، بهداخهوه كهسانی وەك ئەو له كوردستان بەناوی كاری ڕۆژنامەوانییەوە هەوڵی چەواشەكردنی خەڵكی دەدەن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە