دەستەی سەربەخۆ چەند خاڵێكی لە پەیامەكەیدا راگەیاندووە كە ئەمانەی خوارەوەن:
1- سه‌ره‌تا هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی لیسته كوردستانیه‌كان به‌رز ده‌نرخێنین كه به‌یه‌كه‌وه تا به‌ره‌به‌یان پارێزگاریان له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و هه‌موو هه‌وڵێكیان دا تا ئه‌و بڕگه‌یه دوابخرێ كه تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه لیسته‌كانی شیعه و سوننه گوێیان به‌هیچ ڕێكه‌وتن و بنه‌مایه‌كی شه‌راكه‌ت نه‌دا و یاساكه‌یان به‌بێ كورد تێپه‌ڕاند.
2- داوا له جه‌نابی سه‌رۆك كۆماری عێراق برهم ساڵح ده‌كه‌ین كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستوور پارێزه‌ری ده‌ستوور و مافه‌كانی هاووڵاتییانی عێراقه و له هه‌مان كات نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانه له به‌غدا كه ئه‌و یاسایه ڕه‌ت بكاته‌وه و بیگه‌رێنێته‌وه بۆ په‌رله‌مان له‌پێناو ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتری گفتوگۆ و ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا.
3- له كاتێكدا له ماوه‌ی ڕابردوو زه‌مینه‌سازی باش هه‌بووه بۆ گفتوگۆ و ڕێكه‌وتن له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندان دانیشتن و سه‌ردانیش ئه‌نجام دراوه له‌لایه‌ن شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا، پێویسته حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌رێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ئه‌و ڕێكه‌وتن و گفتوگۆیانه درێژه پێ بده‌ن و بیكه‌ن بنه‌ما بۆ رێكه‌وتن وگه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
4- ناكرێ و ڕێگه پێدراو نیه به هیچ شێوه‌یه‌ك پرسی مووچه و قووتی ژیانی خه‌ڵك تێكه‌ڵ به هه‌ڵوێستی سیاسی و جیاوازیه‌كان بكرێت، چونكه پرسی موچه به‌پێی ده‌ستوور و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ به‌شێكه له ماف و شایسته‌ی هاووڵاتییان و مووچه‌خۆران و هیچ بیانووهك نییه بۆ ڕاگرتن و نه‌ناردنی.
5- پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ ڕێكه‌وتن و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند و لایه‌نه سیاسییه‌كان، له ڕێگه‌ی ناردنی شاندێكی دیبلۆماسی و شاره‌زاوه درێژه به دانوستان بده‌ن له پێناو دابینكردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.