نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەورووپا دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەورووپا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی، گەشتێکی فەرمی بەرەو ئەورووپا دەست پێ کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەو گەشتەیدا بۆ ئەورووپا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەورووپا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلوماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەورووپا، بەتایبەتیش لە بواری ئابووری دەکات.

جەختیش كراوەتەوە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات سوود لە شارەزایی و تواناکانی وڵاتانی ئەورووپا وەربگرێت بۆ پەرەپێدانی دۆخی ئابووریی و گەشەپێدانی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *