مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری گه‌یشتنه هۆڵه‌ندا و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، “مارك روته” كۆببێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا، “دلاوه‌ر ئاژگه‌یی” بۆ “كوردستان24” رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا كۆده‌بنه‌وه.
گوتیشی: سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرابوویه‌وه، كه ئه‌م كابینه‌یه كار بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی یه‌كێتی ئه‌وروپایه و رۆڵ و كاریگه‌ری ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر بڕیاره‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌وه دیاره و هۆڵه‌ندا له‌رووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه، هاوكار و پشتیوانی پێشمه‌رگه بووه له شه‌ڕی دژ به داعش و ئێستاش راوێژكاری هۆڵه‌ندی له هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ركدان.
“دلاوه‌ر ئاژگه‌یی” باسی له‌وه‌شكرد، شانده‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێكهاتووه له هه‌ریه‌ك له وه‌زیری پلاندانان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌و رووانه‌وه خواستی هه‌یه بره‌و به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا بدات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، “نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان” باسی له هه‌ڵوێسی سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، “مارك روته” كرد، له سه‌روبه‌ندی ئه‌و گه‌مارۆ ئاسمانیی و سیاسییه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێندرابوو، و گوتی: “مارك روته” ئه‌و كات زۆر پشتیوانی له كورد كرد و له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا داوایكرد، گه‌مارۆی ئاسمانی و سیاسی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگیرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، “دلاوه‌ر ئاژگه‌یی” باسی له نزیكی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌وروپا كرد و گوتی: ئه‌وروپاییه‌كان خۆیان به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانن بۆ جیۆپۆلیتیكی هه‌رێمی كوردستان و پێیان وایه رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌وروپا ده‌بێت، بۆیه به پێویستی ده‌زانن له رووی (پشه‌سازی، وزه، كشتوكاڵ و سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه” په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پێشبخه‌ن.