نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: بایدن بەڵێنی دەوڵەتی سەربەخۆی بە سەرۆك بارزانی داوە

محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: بایدن بەڵێنی دەوڵەتی سەربەخۆی بە سەرۆك بارزانی داوە

محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مەریكا راگه‌یاند، پێشتر بایدن به‌ سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاندبوو، كه‌ له‌ ته‌مه‌نی خۆی و سه‌رۆك بارزانی كورد ده‌بێته‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی، ئێستاش پێویسته‌ ئه‌و وته‌ بیر بایدن بخه‌ینه‌وه‌.

محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود گوتیشی: “دابەشكردنی عێراق بەسەر سێ ھەرێم كە پێشتر لەلایەن بایدن باسی لێوەكراوە، چارەسەری كێشەكانی عێراق دەكات، پێویستە ئەم نەخشەیە بیر بایدن بخرێتەوە”.

محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، ئاماژەی بەوەشكرد: “كێشەكانی عێراق زۆرن، ئەوەتا لەسەر دەریای نەوتە ناتوانێ مووچەی خەڵك بدات، ئێستا عێراق دەوڵەت نییە و لە دۆخێكی خراپدایە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە یەكسانی نییە و لایەنێك دەیەوێت دەست بەسەر ھەموو عێراقدا بگرێت”.

راشیگەیاند: “كاتی خۆی جۆ بایدن بە جەنابی كاك مەسعود بارزانی گوتبوو لە تەمەنی من و تۆدا كورد دەبێتە خاوەن دەوڵەت”.

لە كوردستان24

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *