نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکومەتی عێراق: رێوشوێنی پێویست لەدژی هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە دەگرینەبەر

حکومەتی عێراق: رێوشوێنی پێویست لەدژی هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە دەگرینەبەر

حکومەتی عێراق هێرشی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری دهۆک ئیدانە دەکات و، بە هێرش بۆ سەر سەروەریی وڵاتی دادەنێت، هەروەها رێوشوێنی پێویست لەدژیان دەگرێتەبەر.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 5-11-2020) راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی دوێنێی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری دهۆک بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

حکومەتی عێراق رۆژی پێنجشەممە، ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد، کە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پارێزگای دهۆک کردیانە سەر پێشمەرگە و بەهۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.

حکومەتی عێراق جەختدەکاتەوە لەوەی بەتووندی ئەو هێرشە رەتدەکاتەوە کە لەنێو خاکی عێراق ئەنجامدراوە و بە دەستدرێژیکردنە سەر سەروەریی عێراق هەژماری دەکات، هەروەها هەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ سنووردادان بۆ ئەو دەستدرێژیانە، کە بە پێشێلکردنی ئاسایش و سەروەریی وڵات دادەنرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
5ـی تشرینی یەکەمی 2020

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *