عەمید محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، راگەیاند، لە سنووری شارەدێی (قادر كەرەم و خۆرنەوازان)ی سەر بە چەمچەماڵی سنووری پارێزگای سلێمانی، مێرمنداڵێكی تەمەن ١٥ ساڵان لە نێو بارەگایەکی پەکەکە گیانی لەدەست داوە.کە ئەو مێردمنداڵە کوردە و خەڵکی کەرکووک بووه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی پۆلیسی چەمچەماڵ، بەپێی لێکۆڵینەوەکان و هەروەها بە قسەی هاوڕێکانی مێردمنداڵەکەش لە نێو پەکەکە، مێردمنداڵەکە فیشەکی لەدەست دەرچووە و بەر خۆی کەوتووە.