نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسەکەی هاوپەیمانیی نیشتمانی لەلایەن پەکەکە دەستبەسەرکراوە

بەرپرسەکەی هاوپەیمانیی نیشتمانی لەلایەن پەکەکە دەستبەسەرکراوە

جەلال ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی هاوپەیمانیی نیشتمانی ئەمڕۆ (سێشەممە، 20-10-2020) بە کوردستان24ـی راگەیاند “محەمەد گرتکی، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی هاوپەیمانی نیشتمانی لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەستبەسەرە”.

جەلال ئەحمەد هەروەها ئاشکرای کرد؛ حیزبەکەی پەیوەندیی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە کردووە، بەهۆی ئەوەی محەمەد گرتکی لە سنووری ئەوان بێسەروشوێن بووە، تاوەکو سۆراخی بزانن، ئەوان پێیانگوتوون: “بەڵێ، لەلای ئێمە دەستبەسەرە”.

سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی، جەلال ئەحمەد گوتی: “پەکەکە محەمەد گرتکیان تۆمەتبار کردووە بە کۆکردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی چالاکی لەدژیان، بەڵام نەیانگوتووە زانیاری بۆ چ کەس و لایەنێک کۆکردووەتەوە”.

هاوپەیمانیی نیشتمانی سەرلەبەری تۆمەتەکان لەدژی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی حزبەکە رەتدەکاتەوە، جەلال ئەحمەد هەروەها دەڵێ: “داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین، دەستبەجێ هاودیدمان محەمەد گرتکی ئازاد بکەن”.

باوەڕ محەمەد، کوڕی گەورەی محەمەد گرتکی پێشتر بە راگەیاندبوو “باوکم لە کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی رۆژی پێنجشەممە (15-10-2020) لە ماڵ دەرچووە (لە رانیە) و لە کاتژمێر 12:00ـی هەمان رۆژ مۆبایلەکەی کوژاوەتەوە و بێسەروشوێنە”.

بنەماڵەی بەرپرسەکەی دەڤەری راپەڕینی هاوپەیمانی نیشتمانی، هەمان رۆژی ونبوونی، ئاسایش و پۆلیسی رانیەیان ئاگادارکردووە.

محەمەد گرتکی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە ماڵەکەی دەرچووبوو. جەلال ئەحمەد دەڵێ “پەکەکە خۆیان بەشوێنیان ناردووە بۆ ئەوەی زانیاریی لێوەربگرن و محەمەد گرتکیش هەر خۆی بەتەنها بۆ لای ئەوان چووە”.

لە کوردستان24

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *