نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە دادەنێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە دادەنێت

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامدانى چەندین پڕۆژە لە سنووری ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت و بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە دادەنێت.

كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2020/10/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە دادەنێت.

پڕدی دەربەندی ڕانیە، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیجییە لە دەڤەری ڕاپەڕین کە بە گوژمەی 10 ملیار و 300 ملیۆن دینار ئەنجام دەدرێت، ئەم پردە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییانی دەڤەری ڕاپەڕین دەکات، لە ڕووی بازرگانیشەوە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ جووتیارانی ئەم ناوچەیە بۆ گواستنەوەی بەروبومەکانیان و گەیاندنیان بە بازاڕەکان.

هەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکەش لە سنووری ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *