نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی بۆ به‌كرێ گیراوه‌كان كوا چاكسازی و مووچه‌كه‌ی كازمی

به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی بۆ به‌كرێ گیراوه‌كان كوا چاكسازی و مووچه‌كه‌ی كازمی

په‌رله‌مانتارانی كوردی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌خنه‌ له‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌كرێگیراوانه‌ ده‌گرن كه‌ به‌رده‌وام به‌رانبه‌ر كوردستان ستایشی‌ به‌غدا ده‌كه‌ن.

حه‌سه‌ن ئاڵی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،ڕاگه‌یاند، ئه‌و چاكسازییه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی كازمی له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ڕای گه‌یاند، تا ئێسته‌ هیچی نه‌چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

بێ‌ ئومێدی‌ خۆیشی‌ پێشاندا كه‌ له‌ عێراق چاكسازی‌ ناكرێ‌ و ئه‌وه‌یشی‌ هه‌یه‌ زیاتر خۆنمایشكردنی‌ كازمییه‌.

له‌ باره‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كوردانه‌ی كه‌ له‌به‌غداوه‌ سه‌نگه‌ر له‌ هه‌رێم ده‌گرن، ئاڵی گوتی” به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم به‌غدا وه‌ك شامی شه‌ریف نمایش بكرێت و هه‌رێمی كوردستانیش گه‌نده‌ڵ، ڕاسته‌ گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌موو عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ناكرێت قه‌واره‌كه‌ی خۆمان بخه‌ینه‌ به‌ر مه‌ترسییه‌وه‌”.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ كازمی سه‌ردانی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی به‌سره‌و هه‌رێمی كوردستانیشی كرد، به‌ڵام هیچ كام له‌و داهاتانه‌ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.

ئه‌و به‌ركێگیراوانه‌ی‌ كه‌ كار له‌سه‌ر تێكدانی‌ قه‌واره‌ی‌ كوردستان ده‌كه‌ن و له‌ به‌غداوه‌ دژایه‌تی‌ خۆیان راگه‌یاندووه‌، پێكدێن له‌ غالب محه‌مه‌د و هۆشیار عه‌بدوڵا و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید و چه‌ند كه‌سێكی‌ تر.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *