نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دۆخی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێ ده‌كات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دۆخی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێ ده‌كات

خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیوویه‌تی، ده‌ڵێت: بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تایبەتە به کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان، بۆ ئەم مەبەستە و لەسەر بڕیارێکی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی تایبەت پڕۆژەیەکمان بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکردووە .

ده‌شڵێت: کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر  و دانشتووانەکەی رووبەڕووی قۆناغێکی دژوار بوونەتەوە و سیاسەتی تەعریب لە ناوچانە جێبەجێ ئەکرێت، رێگریگرتن لە تەعریب و پاراستنی مافی کوردستانیانی ئەم ناوچانە ئەرکێکی نەتەوەی و نیشتمانیە.

شایه‌نی باسه‌ لەماوەی ڕابردوودا كه‌ركووك لەلایەن عەرەبە هاوردەکانەوە هەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستبەسەراگرتنی زەوی کشتوکاڵی دانیشتیوانی کوردی پارێزگای کەرکووک و دەوروبەری ئەنجام درا و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی پەیڕەکردنی ئەو سیاسەتەی کرد.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *