وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوا له داواكاری گشتی ده‌كات، سكاڵا له دژی هونه‌رمه‌ند “حه‌مكۆ” بجوڵێنێت، به‌و پێیه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا “سووكایه‌تی به مه‌زهه‌بی شیعه ده‌كات”.
به گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، كه واژۆی حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی داواكاری گشتی كراوه، تێیدا داوای جووڵاندنی سكاڵا ده‌كات وتێیدا هاتووه: “هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د فه‌ره‌یدون – حه‌مكۆ) كورته ڤیدیۆییه‌كی بڵاوكردۆته‌وه، كه تیایدا بێڕێزی به‌رامبه‌ر به مه‌زهه‌بی شیعه ده‌كات، ئه‌م جۆره كارانه خزمه‌ت به بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان ناكات و كێشه و گرفت بۆ پێكه‌وه‌ژیان دروست ده‌كات”.
له ماوه‌ی رابردوودا، ئه‌و هونه‌رمه‌نده كۆمێدییه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا سووكایه‌تی به ئایینزای شیعه ده‌كات، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایی به‌شێكی زۆر له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر كارێك ببێته هۆی سووكایه‌تی و بێڕێزیكردن به هه‌ر ئایین و ئایینزا و بیروباوه‌ڕێك قه‌ده‌غه‌كراوه و نابێت هیچ كه‌سێك ببێته هۆی تێكدانی ئه‌و كه‌شه پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.