په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هاتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ په‌رله‌مان هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه و جێی ده‌ستخۆشییه.
هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كۆبووه‌ته‌وه و بڕیار دراوه هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و كۆبوونه‌وه تایبه‌ته بكرێت كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای كردبوو.
لای خۆیه‌وه رووپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی،ڕاگه‌یاند، هاتنی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه و جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌ت حیساب بۆ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌كات كه متمانه‌ی پێداوه، بۆیه “به هه‌نگاوێكی باشی ده‌زانین له پێناوی گه‌شه‌ی پڕۆسه‌ی دیموكراسی له وڵات دا”.
به گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، په‌رله‌مان و حكومه‌ت ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، به‌ڵام هاتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان كارێكی باشه.