نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزیری شارەوانی : ڕووبەرێکی زۆری زەوی لە سلێمانی بە نایاسایی دەستیبەسەردا گیراوە

وەزیری شارەوانی : ڕووبەرێکی زۆری زەوی لە سلێمانی بە نایاسایی دەستیبەسەردا گیراوە

لە نوسراوێکدا کە واژۆی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی لەسەرە كه‌ئاڕاستەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کراوە كه‌تێیدا هاتووه‌    به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌پێمان گه‌یشتووه‌ ، ژمارەیەک هاوڵاتی بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان، بەبێ بونی هیچ بەڵگە و مافێکی یاسایی هەستاون بە دەستبەسەراگرتنی روبەرێکی زۆری زەوی لە سنوری شارەوانیتاندا، وەک زەوییەکانی (37ی خێوەتە) نزیک هەواری شار، دوای ئەوەی نەخشەی جیاکردنەوەیان بۆ زەوییەکان ئامادەکردووە، بەشێوەی کارت و ژمارەی هەوایی کڕین و فرۆشتن بە زەوییەکانەوە دەکەن.

ئاماژە به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ بەپێی یاسای ژمارە (3ی ساڵی 2018) تایبەت بە “رێگری و لادانی زیادەڕۆیی لەسەر موڵکی دەوڵەت”، پێویستە دەستبەجێ بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت.

ساسان عه‌ونی  وه‌زیری شاره‌وانی داوا لە شارەوانی سلێمانی دەکات، بە زوترین لەهەر رێکارێکی یاسایی کە بەرامبەر زیادەرۆکارا نو  راگرتنی ئەو زیادەڕۆییانە دەگیرێتەبەر، ئاگادار بکرێنەوە.

بەپەلە

بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە (هەژماری من) دەکات

بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *