نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی هونەرمەند عەباس ژاژڵەیی دەکات

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی هونەرمەند عەباس ژاژڵەیی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی لە کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسە و سەرەخۆشی لە کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد، بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو عەباس ژاژڵەیی، کە دەکاتە مامی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەی هونەرمەند عەباس ژاژڵەیی ڕاگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *