
نووسەرانی سەر بە لاهوور جەنگی لە لایەن بەكارهێنەرانی سۆشیال میدیاوە شەرمەزار دەكرێن و خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەریان وەبیر دەهێندرێتەوە.
نووسەرانی سەر بە لاهوور جەنگی كە لەوەدەچێت بەپێی فەرمانێك سەرجەمیان كەوتوونەتە پەلارگرتن لە ڕیفراندۆمە مەزنەكەی گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆیی، لە بەرامبەر نووسینەكانیاندا لە لایەن بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بە توندی شەرمەزار دەكرێن و لە ڕێگەی سەدان كۆمێنتەوە وەڵامی قسە بێبنەماكانیان دەدرێتەوە.
یەكێك لەو نووسەرە دەربارانەی لاهوور جەنگی، سەرتیپ وەیسی كەریمە كە ئەویش وەك لاهوور جەنگی دژایەتی سەربەخۆیی کوردستان دەکات. لە بەرامبەریشدا دەیان كەس بە كۆمێنت وەڵامیان داوەتەوە و چەندان بەڵگەیان بۆ ناراستیی قسەكانی هێناوەتەوە كە لێرەدا ئاماژە بە بەشێك لەو كۆمێنتانە دەدەین:
تاهیر شێخ محێدین:
ڕيفراندۆم نەكرایە ئێستا هەرچی كچ و ژن و لاو و پیری ئەم وڵاتەیە لەژێر چەپۆكی عەمامەبۆگەنەكاندا بوو، پاشان تۆش دەبوایە هەموو ڕۆژێك بە زنجیر سەروچاوی خۆت و ماڵ و منداڵت بشکاندایە و نووسینەکانت ههر بۆ مەعاویە و یەزید بوایە. نازانم خۆ تۆ ههمیشە بەدوای ههواڵەوەی، ئەو ههموو مەدالیا و عەبا و ئیمزا و ڕێکەوتن و شانازیەت نەبینیوە کە جاشە کورد کردیان و حسەن پلایسیان خستە سەر خۆیان؟ ئیتر تاوانبارکردنی ریفراندۆمکاران بۆ؟