نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە:وەزیری دارایی کۆرۆنایی تێپەڕاند مووچە دابەشدەکرێت

بەپەلە:وەزیری دارایی کۆرۆنایی تێپەڕاند مووچە دابەشدەکرێت

پاش تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێستا تەندروستیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی باشە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دەوام دەکاتەوە.

وەزارەتی دارایی ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە رایگەیاند کە لە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش گەشتی شاندی دانوستاندکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، دەرکەوت ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بۆیە بەشداری لەو گەشتی شاندەکە ناکات بۆ بەغدا.

سەرچاوەیەک لە نێو وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیاند: “لە سەرەتای تووشبوونی بە کۆڕۆنا دۆخی تەندروستی ئاوات شێخ جەناب باش نەبوو، بەڵام ئێستا دۆخی تەندروستیی زۆرباشە و نووسراوەکانی وەزارەت واژوو دەکات”.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، ڕۆژی پێنجشەممە 24ی 9 پشکنینی دووەمی کوڕۆنا بۆ وەزیری دارایی دەکرێت، ئاماژەی بە ئەوەش دا “پزیشکەکان پێیان گوتووە کۆڕۆنای تێپەڕاندووە و هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە دەوامی خۆی لە وەزارەتی دارایی”.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *