نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌كه‌كه‌ كێشه‌ی به‌رده‌وامی هه‌رێمی كوردستان

په‌كه‌كه‌ كێشه‌ی به‌رده‌وامی هه‌رێمی كوردستان

لیوا سیروان بارزانیبەرپرسی میحوەری پێشمەرگە لە مەخموور و چیای قەرەچووغ دەڵێت، بوونی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكان بۆ خەڵكی ناوچەكە كێشەیەكی بەردەوامە.

زیاتر گوتی، كێشەی هێرشەكان و ئەو ناسەقامگیرییەی لە ناوچەكەدا هەیە، نوێ نییە، لە سەردەمی سەدام حوسێن، سەرۆكی پێشووی عێراق زیاتر لە 4500 گوندی كوردستان وێران كران، بەڵام ئێستە 300 بۆ 400 بەهۆی كێشەی نێوان پەكەكە و توركیا لەسەر سنوورەكان ئاوەدان نەكراونەتەوە، ئەوەیش مانای وایە خەڵكی ئەو گوندانە ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

سیروان بارزانی روونی كردەوە، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، حكوومەتی عێراق چەند بنكەیەكی پۆلیسی زیاتری لە سەر سنوورەكان كردووەتەوە، ئەوە شتێكی باشە و بەلایەنی كەم بۆ گەیاندنی پەیامێك بۆ توركیا بەوەی ئێمە لێرەین، بەڵام جگە لەوە هیچیتر نەكراوە، ئەوەیش كێشەكان چارەسەر ناكات، هیوای خواست كێشەی نێوان پەكەكە و توركیا لە ناوخۆی ئەو وڵاتە بێتە چارەسەركردن.

سەبارەت بە بابەتی شنگال، سیروان بارزانی روونی كردەوە، ئەوان رێگە بە خەڵكەكە نادەن بۆ گەڕانەوە، هێزێكی زۆر لە ناوچەكەدا هەن، لە سوپای عێراق و چەكدارانی پەكەكە و حەشدی شەعبی.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *