نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: مه‌لا به‌ختیار سایتی كه‌ی ئێن ئێن گۆڕانی دایه‌دادگا

به‌په‌له‌: مه‌لا به‌ختیار سایتی كه‌ی ئێن ئێن گۆڕانی دایه‌دادگا

له‌ ڕاگه‌یندراوێكی نوسینگه‌ی پارێزه‌رانی مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی هاتووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیار نامیق ڕۆژنامه‌نوسی گۆڕان و سایتی كه‌ی ئێن ئێن له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا ته‌شهیریان پێكردووه‌ ده‌داته‌ دادگا.

نوسینگەی پارێزەری مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی، سکاڵا لەسەر سایتی KNN بڕیار نامیق و جەلال مەسۆیی تۆمار دەکات، لەپای ئەو تەشهیر و ناوزڕاندنەی لە بەرنامەیەکی سایتەکەیاندا، بەرامبەر مەلا بەختیار کردویانە.

لەوبارەیەوە نوسینگەی پارێزەریی مەلا بەختیار، رایگەیاند: رۆژی یەک شە ممە 21/9/2020 لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی و بەپێی یاسای کاری رۆژنامەگەریی سکاڵا لەسەر سایتی KNNو بڕیار نامیق ئامادەکاری بەرنامەو جەلال مەسۆیی میوانی بەرنامە، تۆمار دەکەین، بەو پێیەی هەر سێ لا هەستاون بە ناوزڕاندن و تەشهیر و بێ رێزیی کردن بەرامبەر بە مەلا بەختیار.

نوسینگەی پارێزەریی، رایشیدەگەیەنێت، هەر کەس و لایەنێکی تریش تەشهیر ناوزڕاندن بەرامبەر مەلا بەختیار ئەنجام بدات، ئێمە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *