نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فەرید ئەسەسەرد:باس له‌ خاوبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات و ده‌ڵێ ڕای جیاواز له‌ناو یه‌كێتی هه‌یه‌

فەرید ئەسەسەرد:باس له‌ خاوبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات و ده‌ڵێ ڕای جیاواز له‌ناو یه‌كێتی هه‌یه‌

فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئاماژە بە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی حزبەكەی لەگەڵ پارتی دەكات و دەڵێت: بەستەڵەكی نێوانیان تواوەتەوە.

فەرید ئەسەسەرد ، رایگەیاند: بڕیارێكی گشتی لەناو یەكێتیدا هەبووە بۆ ئەوەی گرژییان لەگەڵ پارتی نەمێنێت، یەكێك لە هاوسەرۆكان دەستپێشخەریی كرد و پرۆسەكە سەركەوتوو بوو.

وتیشی: بناغەیەك دانراوە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی، ئەو بەستەڵەكە گەورەیەی هەبوو تواوەتەوە”.

لەبارەی بوونی بۆچونی جیاواز لە دوای كۆنگرە لە ناو یەكێتیدا، ئەسەسەرد دەڵێت: هیچ حزبێكی ئاسنین و بێ‌ تەكەتول نیە ئەوە شتێكی زۆر ئاساییە، پێشتر یەكێتی جیاواز بووە لە هێزەكانی تر و دەسەڵاتەكانی لامەركەزی بوون، بۆچونی جیاواز لە ناو یەكێتیدا هەر لە سەرەتاوە رێی پێدراوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *