نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: په‌كه‌كه‌ و حەشدی شەعبی به‌ هاوبه‌ش زیندانی نهێنییان هه‌یه

به‌په‌له‌: په‌كه‌كه‌ و حەشدی شەعبی به‌ هاوبه‌ش زیندانی نهێنییان هه‌یه

به‌رپرسی لێژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، کە چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و گرووپ و میلیشیای سەر بە حەشدی شەعبی، زیندانی نهێنییان لە شاری شنگال هەیە.
دیندار زێباری، به‌رپرسی لێژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،راگەیاند، له‌دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـەوە میلیشیای حەشدی شەعبی و گروویی چەکداری ناعێراقی لە شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، جێگیر بوون.
دیندار زێباری هەروەها رایگەیاند، ئەو گرووپانە هیچ چاودێرییەکیان بەسەرەوە نییە و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک خاچی سوور، چاودێریی مافەکانی مرۆڤ و نووسینگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانن سەردانی ئەو ناوچانە بکەن، کە ئەو گرووپە چەکدارییانەی لێیە.
به‌رپرسی لێژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژەی بەوە کردووە، کە بڕیاربوو حکوومەتی عێراق قەرەبووی خەڵکی ئەو ناوچانە بکاتەوە، بەڵام قەرەبوو نەکرانەوە و لە بری ئەوە، ”گرووپە چەکدارییەکان رێکخرانەوە“.
دیندار زێباری جەختی لەوە کردەوە، کە گرووپەکانی سەر بە پەکەکە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، کە هەموویان بریتین لە 17 گرووپ و لە لیستی ”تیرۆری نێودەوڵەتین“، زیندانی نهێنییان لەو ناوچانە هەیە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *