نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: گۆڕان خۆی بێبه‌ری ده‌كات له‌ هوشیار عه‌بدوڵا

به‌په‌له‌: گۆڕان خۆی بێبه‌ری ده‌كات له‌ هوشیار عه‌بدوڵا

سەركردەیەكی بزووتنەوەی گۆڕان رای گەیاند، قسەكانی ئەندامێكی فراكسیۆنی بزووتنەوەكەیان لە پەرلەمانی عێراق، گوزارشت لە بۆچوونی ئەوان ناكات و گۆڕان بەشێكە لە حكوومەت ناكرێت قاچێكی لە ئۆپۆزسیۆن دابێت.
لە بەرامبەردا د. سه‌یوان فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان،راگەیاند: “قسه‌كه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دیاره‌ و هه‌ڵوێستی گۆڕانیش دیاره‌ كە له‌ حكوومه‌ت بەشدارە و ناكرێت قاچێكی له‌ حكوومەت و یه‌كێكیشی له‌ ئۆپۆزسیۆن بێت“.
سەرسوڕمانی خۆشی لەوە دەربڕی كە ئاخۆ بۆچی دەبێت هۆشیار عەبدوڵا ئەم قسانە بكات. گوتیشی: ”نایەوێت پابەندی سیاسەتی گۆڕان بێت، ئەوەی ئەو دەیكات گوزارشت لە بۆچوونی گۆڕان ناكات، گۆڕان ئەم نەهج و بیركردنەوەیەی نییە“.
ڕوونیشی كردەوە، حكوومه‌ت ره‌نجی خوێنی شه‌هیدانه‌ به‌ دەیانی وه‌ك هۆشیار عەبدوڵا، ئەزموونی هەرێمی كوردستان هه‌ڵناوه‌شێوه‌ته‌وه‌. گوتیشی: ”ئەم قۆناغەش تێدەپەڕێنین و دەبینین چۆن هەرێمی كوردستان بەهێز دەكرێت، كەچی هۆشیار عەبدوڵا تازە بە قسەی خەڵك هەڵدەپەڕێت“.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *