وەزارەتى تەندروستى هەرێم، هۆشدارى دەدات لە خراپبوونى دۆخى کۆرۆنا و رایدەگەیەنێت، ئێستا بارودۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌مه‌ترسیدارترین حاڵه‌تی خۆیه‌تی به‌جۆرێك تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه خراپ نه‌بووه.
د. محەمەد خۆشناو وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا دەڵێت،” ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌و سیناریۆیانه‌ی باسمانكردووه له‌ڕووی مه‌ترسی و نه‌مانی شوێن و له‌ڕووی په‌ككه‌وتن و شه‌كه‌ت بوونی كارمه‌ند و پزیشكانمان زۆر له‌ڕاستی نزیكده‌بێته‌وه، ژماره‌كه تاوه‌كو ئه‌م هه‌فته‌یه به‌تایبه‌ت ڕۆژانه 500 حاڵه‌تمان هه‌یه ئه‌مه ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌ستنیشانكراوه، له 24 كاتژمێری ڕابردوو 566 حاڵه‌ت پشكنینی پۆزه‌تیڤ هاتۆته‌وه، ئێمه دڵنیایین له‌وه‌ی چه‌ندین ئه‌وه‌ی ئه‌م ژماره‌یه له ناو كوچه و كۆڵانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌داخه‌وه له 24 كاتژمێر 16 مردن تۆمار كراوه ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ن له‌ئێستادا بارودۆخی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا مه‌ترسیدارترین حاڵه‌تی خۆیه‌تی به‌جۆرێك تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه خراپ نه‌بووه.”
” نا‌توانیین ئێستا ئێمه بڵێین لهلوتكهداین هیوادارین ئه‌مه خراپترین بێت “
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه‌ده‌وترێت ئێستا ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌شاری هه‌ولێر له‌لوتكه‌دایه؟ د.محه‌مه‌د خۆشناو ده‌ڵێت” ناتوانرێت ئاسان بڕیار بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت پێویسته داتای به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو هه‌فته دراسه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، نا‌توانیین ئێستا ئێمه بڵێین لهلوتكهداین هیوادارین ئه‌مه خراپترین بێت به‌ڵام ئه‌م زانیاریه به هیوا و ئومێدی ئێمه نییه ئه‌مه ته‌نها داتایهكه و پێویستی به‌چاودێری زۆر توندههیه، نه‌خێر نا‌توانیین بڕیاری كۆتایی بده‌ین كه ئه‌مه لوتكه‌ی هه‌ڵكشانه چاوه‌ڕوانكراوه داتاكان زیاتر بێت، تووشبووان زیاتربێت ، بارودۆخی نه‌خۆشه‌كان به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی “كریتیكهڵ و زۆر خراپ” ژماره‌یان زیاتر بێت وه له ته‌نیشت ئه‌مانه‌شه‌وه ژماره‌ی مردوانیش زیاتر ده‌بێت ئه‌و ڕێنمایی و ئاكارانه‌ی له سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر ئاستی تاك پێشنیاركراوه جێبه‌جێبكرێت، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێنماییانه كه هه‌مان پێشنیاره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین زۆر به‌خێرایی بێته خواره‌وه.”
“هۆكاره‌كانی زیادبوونی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌هه‌ولێر و دهۆك “
ده‌رباره‌ی هۆكاری هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك؟ وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕونیكرده‌وه” جگه له هه‌موو ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه‌وه‌كو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رمانكردووه بۆفهرمانگهكان، بۆ بچوكترین شوێن و ته‌نانه‌ت بۆ ناو ماركێت و شوفێران و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه، دوو هۆكار هه‌یه كه به‌ڕاستی كۆنتڕۆڵكردنی ئاسان نییه ، له‌ده‌ره‌وه‌ی توانای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه، هۆكاری یه‌كه‌میان بریتییه له خودی سروشتی ئه‌و ڤایڕه‌سه كه‌كۆمه‌ڵێك كاره‌كته‌ری هه‌یه، كۆمه‌ڵێك سیفه‌تی هه‌یه، ئاسان نییه پێشبینی بكرێت ئه‌م ڤایڕه‌سه چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات له‌ڕووی ئه‌وه‌ی له‌به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی بێ نیشانه‌یه ، نیشانه‌كان به‌پێی كه‌سه‌كان جیاوازن ئه‌مه‌ش متمانه له لای خه‌ڵك ناهێڵێت چونكه خه‌ڵكی ئێمه وا ڕاهاتوووهكه شته‌كان زۆر زۆر ڕوون بێت و بیناسێته‌وه كاتێك نیشانه‌یه‌ك هه‌یه و ڕوون نییه به كۆرۆنای دانانێت كه‌ئه‌مه خاڵی دووه‌م سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌ویش بریتییه له پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتیان به‌هه‌ر هۆكارێك بێت به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی بڕوای به‌نه‌بوونی ڤایڕه‌سه‌كه نییه یان بڕوای به‌وه هه‌یه كه ڤایڕه‌سه‌كه بوونی هه‌یه و له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكه‌وه ده‌قۆزرێته‌وه، بڕوای به‌وه هه‌یه كه ڤایڕه‌سه‌كه هه‌یه و ڤایڕه‌سێكی سوكه، ئه‌مه له‌ده‌ره‌وه‌ی توانای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه، وه‌خاڵی دووه‌میان ده‌كرێت كاری له‌سه‌ر بكرێت به‌هۆشیاری ته‌ندروستی به‌به‌ستنی ماسك و پابه‌ندبوون بهڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیشه‌وه به‌خاڵێكی زۆر كاریگه‌ر داده‌نرێت.”