نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / توركیا وەڵامی عێراق دەداتەوە: رێوشوێنی پێویست دژ بە پەكەكە بگرنەبەر

توركیا وەڵامی عێراق دەداتەوە: رێوشوێنی پێویست دژ بە پەكەكە بگرنەبەر

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سەروەریی خاکی عێراقی پێشێل کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە؛ چەندین ساڵە پەکەکە خاکی عێراق بۆ خۆحەشاردان بەکاردەهێنێت بەمەش سەروەری، یەکپارچەیی و ئاسایش و سەقامگیری عێراقی خستووەتە مەترسییەوە.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە: تورکیا ئامادەیە هەماهەنگی لەگەڵ عێراقدا بکات؛ ئەگەر جموجۆڵەکانی پەکەکە بەردەوام بێت، تورکیا هەموو رێکارێک دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوا لە عێراق دەکات، هەنگاوی جدی بۆ وەدەرنانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکان بنێت.

ئەو بەیاننامەیەی تورکیا لەکاتێکدایە ماوەیەکە ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەڕێگەی ئاسمان و وشکانی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، بەهۆیەوە چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی و بەو دواییەش دوو فەرماندەی کورد لە هێزی پاسەوانیی سنووری سوپای عێراق شەهید بوون.

سەرەڕای دووبارەبوونەوەی هێرشەکان، عێراق تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە رێگە لە هێرشەکانی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت.

لەدوایین کۆبوونەوەشیدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەرکۆنەی بۆردوومانەکەی تورکیاى بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کرد و، بە پێشێلکارییەکی روون و دژی بنەما نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و سەقامگیری ناوچەکە لێکدایەوە.

لەهەمان کاتدا هەرێمی کوردستان، چەندین جار داوای کردووە پەکەکە چیدیکە نەبێتە هۆی شەڕ و ماڵوێرانی بۆ خەڵکی ناوچە سنوورییەکان و شەڕ لە سنووری خاکی هەرێمی کوردستان بباتە دەرەوە.

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *