نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نوێترین زانیاری له‌سه‌ر كاتی ڕۆشتنی وه‌فدی كوردستان بۆ به‌غدا

نوێترین زانیاری له‌سه‌ر كاتی ڕۆشتنی وه‌فدی كوردستان بۆ به‌غدا

بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ دانوستان ده‌گه‌نه‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ شاندی باڵای حكوومه‌تی عێراق كۆده‌بنه‌وه‌،سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌م گه‌ری نوێ دانوستانی هه‌ردوو حكوومه‌ت بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتنێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن.

ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاند:” دووای پشووی جه‌ژن له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ به‌غدا بۆ كۆتایی هێنان به‌ دانوستانه‌كان.

ڤیان سه‌بری وتیشی:” ڕێكه‌وتنه‌كان ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مایی ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولایه‌نبێت، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی ده‌بڕیوه‌ داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات له‌به‌رامبه‌ردا به‌شه‌ بوودجه‌ی كوردستان بنێرێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد،ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌سه‌ر یاسایی بوودجه‌ی ساڵی 2019 ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بكه‌ین به‌وه‌ی ئێمه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه‌ به‌ به‌غدابده‌ین و ئه‌وانیش بوودجه‌ وه‌ك له‌یاسا هاتووه‌ ڕاده‌ستی هه‌رێمی كوردستانی بكه‌ن.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: دەمانەوێ زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانمان له‌ ئاستی پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن

ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: بە ناوی خوا گەورە و میهرەبانمیوانان و ئامادەبووانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *