به‌رپرسێكی باڵای پێشووی هه‌ده‌په له سلێمانی بێسه‌روشوێن بووه، زانیاری هه‌یه به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی ئاگایان له پرسه‌كه هه‌یه له‌گه‌ڵ میتی توركیا كۆبوونه‌ته‌وه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو.
عابد ئیکە، نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان،راگەیاندوه، عەلی قایار “لە 15ـی ئەم مانگەوە تاوەکو ئەمڕۆ (چوارشەممە، 29-7-2020) بێسەروشوێنە و هیچ هەواڵێکمان لەبارەیەوە نییە. ئێمە سەردانی برادەرانی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان‌مان کرد، تاوەکو زانیاریمان لەبارەیەوە پێبدەن، جا ئەگەر لەژێر دەستی ئاسایش یان پۆلیس بێت، دەبێت لایەنێک دەستگیری کردبێت، یان لەسەر کارەکەی شتێکی بەسەرهاتبێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه ڕای گه‌یاند، ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له‌گه‌ڵ دكتۆر ڕێبوار به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی میتی توركیا كۆبوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه ده‌ڵێ، كوڕه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ئاگای وردی هه‌یه له‌سه‌ر بێ سه‌روشوێنكردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌ده‌په له سلێمانی.
نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێ عەلی قایار، هاوسەرۆکی پێشووی سێرتی هەدەپە “لەژێر دەسەڵاتی دەسەڵاتدارانی شارەکە بووە، کێ لێی بەرپرسیار بووبێت، دەبێت چارەنووسی بزانێت”.