
پارێزگاری ههولێر: به بڕیاری سهرۆكی حكوومهت دوكانه سووتاوهكانی بازاڕی سیم نۆژهن دهكرێنهوه
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر راگەیاندراوێکی لەبارەی سووتانی بازاڕی سیمی گەڕەکی کوردستان کە بەهۆیەوە زیاتر لە 230 دوکان زیانیان پێگەیشت بڵاو کردەوە.
لە راگەیاندراوەکەی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر کە کۆپییەکی گەیشتووە و تێیدا هاتووە: “بۆ یارمەتیدانی کاسبکاران، ئەوانەی لەئاکامی ئاگرکەتنەوەکە زەرەرمەند بوونە، هەروەها بۆ ئەوەی کار و کاسبی خەڵک نەوەستێت و بتوانن لە کاری ڕۆژانەی خۆیان بەردەوامبن، جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کاتی ئەو دوکانانەی کە سوتاون نۆژەن بکرێنەوە”.
دەقی راگەیاندراوەکە:
دوای ئەوەی لەبەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو 2020.7.24 بازاڕی سیمی گەڕەکی کوردستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سوتا و زیاتر لە 230 دوکان زیانیان پێگەیشت، بەڕێز پارێزگاری هەولێر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زیان لێکەوتوان و دوکاندارانی ئەم بازاڕە سەردانی بازاڕەکەی کرد و لێژنەیەک بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەنجومەنی بازاڕەکە پێکهێنرا بۆ گواستنەوەی بازاڕەکە بۆ شوێنکی گونجاو، تا گەیشتنە ئاکامی گفتوگۆکان ئەو بڕیارانە دران:-
1- بۆ یارمەتیدانی کاسبکاران، ئەوانەی لەئاکامی ئاگرکەتنەوەکە زەرەرمەند بوونە، هەروەها بۆ ئەوەی کار و کاسبی خەڵک نەوەستێت و بتوانن لە کاری ڕۆژانەی خۆیان بەردەوامبن، جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کاتی ئەو دوکانانەی کە سوتاون نۆژەن بکرێنەوە.
2- بۆ گواستنەوەی بازاڕەکە و دروستکردنی بازاڕێکی مۆدێرن و سەردەمیانە بە میکانیزمێکی گونجاو و ڕەزامەندی کاسبکاران، ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەوشوێنەی کە دەستنیشان دەکرێت بۆیان، تەواوی خزمەتگوزارییەکانی وەک تۆڕەکانی (ئاو، کارەبا، قیڕتاوکردنی شەقامەکانی، سیستەمی بەرگری شارستانی) لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینبکرێت.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2020.7.28
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2020.7.28
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە