نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دکتۆر نەجمەدین کەریم: بە یەک لیوای پێشمەرگە ڕێگە لە داگیرکردنی کەرکوک لەلایەن داعشەوە گیرا

دکتۆر نەجمەدین کەریم: بە یەک لیوای پێشمەرگە ڕێگە لە داگیرکردنی کەرکوک لەلایەن داعشەوە گیرا

بەقوربانی و شەھیدبوونی پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش کەرکوک پارێزراوبوو

دکتۆر نەجمەدین کەریم، بەڕێوبەری پەیمانگای کوردی لە واشنتۆن، لە پانێڵێکی هاوبەشدا لەگەڵ ژمارەیەک دیبلۆماتکاری یٔەمریکی ڕایگەیاند: تەنها بە یەک لیوای هزی پێشمەرگە ڕێگری لە کەوتنی کەرکوک بە دەستی داعش گیرا

هاوکات باسی لە ترسناکترین هێرشەکانی داعش بۆ سەر کەرکوک کرد.

یٔاماژەی بۆ دوو ڕۆژی سەرەتای داکیرکارییەکانی داعش کرد وگوتی: کەرکوک یٔامانجێکی سیاسی وسەرەکی داعش بوو لە 2014، بەڵام بە یەک لیوای پێشمەرگە و پۆلیسی ناوخۆ و یٔاسایش و پشتیوانی هاووڵاتیان، ڕێگری لە کەوتنی کەرکوک بە دەست داعش لە 2014 کرا.

لە میانەی پانێڵەکەیدا لەگەڵ دیبلۆماتکارانی یٔەمریکی، دکتۆر نەجمەدین، گووتی: کەرکوک یٔەو خەڵاتە گەورە بوو کە گروپی تیرۆریستی داعش هەوڵی بۆ دەدا، بەڵام پشتیوانی لیوای یەکی هێزەکانی پێشمەرگە بە فەرماندەیی شەهید شێرکۆ فاتح شوانی، کە پێشتر لە باکوری کەرکوک جێگیر کرابوون و لەگەڵ پۆلیسی ناوخۆ و یٔاسایش، توانرا پێشڕەوی داعش لە 2014 بۆ ناو کەرکوک ڕابگیرێت.

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *