
دڵشاد نامیق مامۆستای زانكۆ ،ده‌ڵی، ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم دروشمی كوردستانێكی به‌هێزی هه‌ڵگرتووه، بێگومان به‌هێزیی هه‌ره كاره گرنگه‌كانی بنیاتنانی ژێرخان و فراوانكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزارییه، ئه‌وه‌ی ئێسته‌یش ده‌یبینین ورده ورده كه‌وتنه‌وه سه‌ركاری پڕۆژه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌یان، پێویسته له‌و روانگه‌یه‌وه ته‌ماشا بكرێت كه ئه‌م كابینه‌یه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه سه‌خته‌كانی ئابووری و ته‌ندروستی، به‌ڵام هێشتا پابه‌نده به كاركردن له بواری ژێرخان و پڕۆژه‌كان.
وه‌ك ئه‌و مامۆستایه ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، پێویسته هه‌نگاوه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی نه‌فه‌سی سیاسی و ته‌نگه‌تاویی حزبی، وه‌ك خۆیان ببینرێن، چونكه كابینه‌كه نوێنه‌رایه‌تی تاكه حزبێك ناكات، بۆیه ده‌سكه‌وت و شكسته‌كانیشی هی هه‌موو حزبه بهشدارهكانیهتی هه‌ریه‌كه و به‌قه‌باره‌ی خۆی، سیاسه‌تی ڕاسته‌قینه و ئاقڵانه‌ی حزبه‌كان ئه‌وه‌یه باشییه‌كان وه‌ك خۆی ببینن و وه‌ك سه‌ركه‌وتن و سه‌رمایه‌ی خۆیان ته‌ماشای بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه به‌شداره‌كان وه‌ك هاوبه‌شێكی سه‌ركه‌وتوو ته‌ماشا بكرێن، چونكه هه‌ركه‌س له هاوبه‌شی سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ، ئه‌سته‌مه بتوانێ ببێته جێی متمانه بۆ فه‌رمانڕه‌واییكردن به‌ته‌نیا.
“ئه‌گه‌ر ئێسته ئۆپۆزسیۆن باشییه‌كان وه‌ك خۆی وێنا نه‌كات، چۆن ده‌توانێ له ئه‌گه‌ری چوونه ده‌سه‌ڵاتیدا هاووڵاتییان قه‌ناعه‌ت پێ بكات به پڕۆژه‌كانی خۆی”. دڵشاد نامیق وای گوت.