نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / کۆڕۆنا؛ وەڕچەرخانی جیهانی لەکایەی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی.

کۆڕۆنا؛ وەڕچەرخانی جیهانی لەکایەی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی.

سەرهەڵدانی پەتا و نەخۆشی نۆی یان دووبارە دەرکەوتنەوەی پەتاکانی پێشوو لای زانا و پزیشکان هەمیشە چاوەڕوان کراو بووە.. پەتای نوێی کۆڕۆناش(covid 19) نمونەی هەرە زیندوی یەکێک لەو پەتا جیهانییە سنور بڕانەیە کە بەشێویەکی خێرا بلاو دەبێتەوە.
بێ گومان مەترسیەکان کرونا له بازنە تەندروسیەکەی دەرچووە لێکەوتەی نەرێنی ئابوری و کۆمەلایەتی و سیاسی کورت مەودا و درێژ مەودای خۆی هەیە. ئەم نوسینە هەوڵێکی سادەیە بۆ تیشک خستنەسەر ئەم پەتایە و لێکەوتە فرە ڕەندەکانیەوەیە.
یەکەم توشبووی کۆڕۆنا لە (١٧/ نۆڤەبەر/٢٠١٩) تەمەن (٥٥) ساڵ لە ناوچەی “هۆبی/وەهانی” ووڵاتی چین دەستنیشان کرا. لەوساتەوە تا کۆتایی دیسەمبەر ڕۆژانە (١-٥) نەخۆش تۆمار دەکرا. لە سەرەتا پزیشکان وەک پەتایەکی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرد، بەلام لە (٢٧/دیسمبەری/٢٠١٩) (تشانگ جیکسیان) ی پزیشک بەدەسڵاتدارانی “چین”ی ڕاگەیاند کە ئەمان لەبەردەم فایرۆسێکی نوێ دان لە جۆری “کۆرۆنا” وبێ چارەسەرە.
ئێتر بە دابرین و کەرەنتینەکردنی ناوچەی وەهان وەک یەکەم رێکاری خۆپاڕێزی، پاشان بەخێرایی گواستنەوەی مەترسیکانی بەجیهاندا بڵاو بووەووە. لەسەرەتا زۆربەی ووڵاتان گەشتە بازرگانیەکانیان لەگەڵ چین ، دوواتر لەگەڵ ئیران راگرت. بە بڵاو بوونەوەی زیاتری پەتاکە لە زۆرینەی ووڵاتان هاتۆچۆی بازرگانی نێوان وڵاتانان وەستێندران، و زۆر کارگە داخران، و کەرتی بازرگانی و گەشتیاری پەکیان کەوت، داخوازی لەسەر کڕینی نەوت و نرخەکەی بۆ خوارترین ئاست دابەزی. بەمەش جولە و کارلێکی ئابوری و کۆمەلایەتی نیوان وڵاتان و بگرە ناو خودی وڵاتانیش نیمچە ئیفلیج بوو
بێ گومان لێکەوتە ئابوری و کۆمەڵایەتی سیاسیەکانی کۆڕۆنا لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێک جیاوازە بەگوێرەی؛ ئاستی گەشەی ئابوری و پشەسازی ووڵاتان، بە پێی پێشکەوتنی تەندروستی و ئاستی دیموکراسی و تۆکمەیی سیستمی حوکم و هەروەها بەگوێرەی ئایدۆڵۆژیاو ڕێکارەکانی ڕووبەڕوو بوونەوەی . بۆنمونە ئەو ووڵاتانەی خاوەن گەشەیەکی ئابووری و سەرمایە و یەدەگی خۆراکی و کاڵای پیویستیان هەیە دەتوانن زیاتر بەرگەی کوڕۆنا و ئەو تەنگژانە بگرن کە ڕووبەڕویان دەبێتەوە. لەکاتێکا ئەو وڵاتانەی بەکاربەرن و ژیرخانێکی پیشەسازی و ئابوری پتەویان نییە و لەڕووی سیستەمی تەندروستیەوە لاوازن، سەرچاوەی داهاتیان بە نەوتەوە بەندە، ئەوا پتر بەدەرهاویتشەکانییەوە دەناڵێینن..خۆ ئەگەر ئەم وڵاتانەی خۆیان لەڕووی ئابووری و تەندروستی و حوکمڕانی لاوازن یان لە بۆشایی دان، ئەوا زیاتر دووچاری قوربانی و برسیەتی و تەنگژەی مەترسیدارتر دەبن. لەم رووەوە (نعوم چۆمسکی) پێی وایە کاریگەریەکانی بەسەر هیندستان و وڵاتانی باشوری خۆڕ هەڵاتی ئاسیا مەترسی دارن کە نزیکەی دوو ملیار مرۆڤ لە ماڵەکانیان کەرەنتینەبوون و هەرەشەی برسی بونیان لە سەرە.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیش دا ئەوا؛ عیراق و سوریا بەهۆی بۆشای ئەمنی و لەرزۆکی لە سیستەمی حوکمڕانی و تەندروستی و بنکۆڵی ئابووری.. بە خەتەرناکترین وڵات دادەنرین کە بەرگی کرۆنا و لێکەوتەکانی بگرن. هەر بۆنمونە، بە گوتەی وەزیری پلاندانای عیراق ڕەێژەی هەژاری لە (دە ملیۆن ) بۆ (یازدە ملیۆن) زیادی کردووە، بە وواتایەکی تر، تەنیا لەو چەند مانگەی کرۆنا هەژاری رووی لە یەک ملیۆن کەس کردووە بەو پێیە نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتوانی عیراق لە ژێر هێلی هەژاریدان، و ڕێژەکەش بەردەوام لە هەڵکشان دایە.
وەک ئاماژەمان پێدا، بەهۆی کۆڕۆناوە جیهان جۆرێک سڕبوونی بەخۆیەوە بینیوە، لەم ڕوانگەوە ڵێکۆلەران پێناسەی “جیهانی بوون” وەک؛ “سیستەمی خێرایی لە گواستەوەی سەرمایە و کالا و خەڵک و بیر وکەلتور” دەخەنە ژێر پرسیار. چەپڕەوەکان وەک نەریتی خۆیان؛ بە تەنگژەی سیستەمی سەرمایەداری ئەژماری دەکەن، باس لە قۆناغێکی تری مرۆیی دەکەن و هەندێکیشان بە سەرەتای کۆتایی سەرمایەداری تەماشای دەکەن. ناسیونالیستەکان؛ وەک دەرفەتێک بۆ بۆژانەوەی نەتەوەپەرستی وێنای دەکەن، گەڕانەوە بۆ پەیڕەوی سیاسەتی پاڕاستنی ئابوری، و بەنەتەوەیی کردنەوەی کەڕتە گڕنگەکانی پیشەسازی گێڕانەوەی بۆ دەوڵەت بە پێویست دەزانن. هەرچی سیتەمە تۆتالیتێرەکانە یان گروپە دەسەڵاتخوازەکانە کرۆناو لێکەوتەکانی وەک پاساوێک بەکار دەهێنن بۆ توندتر کردنی حومڕانیان، بە تایبەت لە هەندێ ولاتانی شکشتخواردوی پر لە ئاژاوەی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست . کە ئەمەش ڕەنگە ببێتە قۆناغیکی تر لە پاشەکشێی دیموکراسی و ناسەقامگیری و هەلسانەوەی گروپە تیرۆریستیەکان.
لەڕووی سایکۆلۆژی تاکەوە ، کۆرۆنا خەڵک زیاتر لەیەکتر دووردەخاتەوە، بەمەش بەها تاکگەرایاکان وردە وردە شوێنی بەها گروپگەراکان دەگرێتەوە،و مرۆڤ زیاتر بۆ خۆپەرستی دەگەڕێتەوە، بۆنە و نەریتە بەکۆمەڵەکان لاواز دەبن. ئەمەش بە پێچەوانەی بۆچونی ناسیونالیستەکان، لەوانەیە لە دوور مەودا و لە قۆناغی دووای کۆڕۆنا ” تاکگەرایی- لیبرالیزم – جیهانیبوون” بەهێزیکی بەگوور تر لە جاران باڵ بەسەر جیهان بکێشێتەوە.
لەڕووی سایکۆلۆژیای جاماوەریەوە، کۆرۆنا بەهۆی لێکدابڕاندنی خەڵک بەگشتی لەیەکتر و کەرەنتینە و گۆشەگیرکردنی لە ماڵان دا، ئەمە جگە لەبێکار بوونی و کەمکردنی سەرچاوەی داهاتیان.. باڕێکی دەرونی پڕ لەپەستی و نێگەڕانی توڕەیی دروستکردووە، بە جۆرێک لە زۆرینەوەی دونیا خەڵک و دەسەڵات کەوتونەتە دوو بەرەی دژبەیەکی ڕانەگەندراو.. کە دوور نییە بەهەر بەهانەیەک خەڵک برژێنە سەرشەقام و پەستی خۆیان بە دامەزراوەکان و بازار و هەرشتێک ڕێیان لێبگڕێت دابڕێژن وخۆیان بەتاڵ بکەنەوە. ئەمەی ئەم دۆخە قورستر دەکات بەسیاسی کردنی کۆڕۆنا و بابەتەکانی تری لەلایەن هێزە ڕکابەرەکانە، باشترین نمونە؛ هەلڕژانی بە کۆمەڵی خەڵکی ئەمریکا و بەریتانیا و ئەوروپایە بۆ سەرشەقام وەک دەربڕینی ناڕەزایی لەسەر کوشتنی جۆڕج فلۆیدی ڕەشپێست لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە، کە بەهۆیەوە لەجەنگی ناوخۆی ئەمریکاوە تاکوو ئیستا یەکەم جارە سوپای ئەمریکا بیتە سەرشەقام بۆ کۆنتڕۆلکرونەوەی دۆخەکان. هەروەک کێبرکێی چین و ئەمریکا قوڵتر دەکاتەوە گاریگەری نەرێنێ دەبێت لە سەر پشێویە جیۆسیەکان. هەر وەک هەڵژرنەکانی ئەمرێکا وەک زلهێزی چیهان کاریگەری دەنوێنێ لەسەر رووبەڕوو بونەوەی پەتاکەو لێکەوتەکانی لەم ڕووەوە (یۆسکا فیچەر) پێی ووایە بە دەرچونەوەی (دۆناڵد ترەمپ) چارەسەریەکان دژوار تر دەبن، بە بردنەوەی ڕکابەرەکەی (جو بایدن) دەرفەتی ڕووبەڕوو بوونەی تەنگژەکان واڵا تڕ دەبن.
هەرچۆنێک بێ؛ سەرەڕای بریاردەدان و پزیشکان و زانایان، لە شەپۆڵی یەکەمی پەتایەکە وانەیان ووەرگڕتوە بەلام بەربەستەکانی شەپۆلی دووەمی پەتایەکە یەکجار زۆرن، بەکورتیەکەی ئاکامەکانی کۆڕۆنا تەنیا کاریگەری لەسەر تەندروستی خەڵک نییە؛ بەلکوو لە هەموو ڕەهەندە ئابووری و پیشەسازی و سایکۆڵۆژی و سۆسیۆلجیەوە تا دەگاتە ڕەهەندە سیاسیەکان دەرهاویشەی خۆی هەیە. بە جۆڕێک،دەکرێ بگوترێت؛ لەگەڵ کۆڕۆنا مرۆڤایەتی قۆناغیکی دەرباز کرد و دووای کۆڕۆنا قۆناغێکی تر دەست پێدەکات کە هێشتا زۆربەی نیشانەکانی ناڕوون و تەماوین بەسەر سیستەمی ناوخۆی ووڵاتان و بەسەر سیستمی جیهانی.
.
بیرێژی مەلا بەکر
ماستەر لە زانستە سیاسیەکان

بەپەلە

خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ کتێبی پێنجەمی سەرۆک مەسعود بارزانی

نوسینی: هیوا ئەحمەد مستەفا بەرگی پێنجەمی کتێبی بارزانی و بزوتنەوی ڕزگاری خوازی کورد، دەرچوو،کە باس …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *