پسپۆرانی بواری ئابووری و بازرگانی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چالاكانه هاتووه‌ته مه‌یدان بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی و دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه تا ئێسته هه‌نگاوی گه‌وره نراوه و سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌ته‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و داوایش ده‌كه‌ن كه ئه‌وانه‌ی خۆیان به نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌زانن پشتیوانی له پرۆسه‌كه بكه‌ن.
ئاكۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی به‌شی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌یاند، هه‌نگاوی چاكسازی گرنگه له دروشم ده‌ربچێ و گۆڕانكاری له بونیات و پلان و كاركردن دروست بكات، كابینه‌ی نۆ دروشمی چاكسازی هه‌ڵگرتووه و پێویسته چاكسازی زیاتر بكات له داهات و گومرگ و كه‌رتی نه‌وت و گاز و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، جیاوازی چینایه‌تی نه‌هێڵێت و فه‌رمانبه‌رێك هه‌موو ته‌مه‌نی خزمه‌تكردن بووه له پاڵ ئه‌وه‌دا ناكرێ كه‌سێك به پله‌ی باڵا خانه‌نشین بكرێ و مووچه‌ی له‌و كارمه‌نده زیاتر بێت.
یاسای چاكسازی حیكمه‌تێكه و جێبه‌جێكردنیشی گرنگتر، پێویسته حكوومه‌ت مانگانه لیژنه‌ی هه‌بێ و ئاگه‌داری پرۆسه‌كه بێت، ئه‌وانه‌یشی خۆیان به دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌زانن، ده‌بێت پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی بن، ئه‌و خه‌ڵكه‌یشی بندیوارن و پاره‌یه‌كی باش وه‌رده‌گرن، به دڵنیاییه‌وه دژایه‌تی چاكسازی ده‌كه‌ن.