نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌رله‌مان:حكوومه‌ت هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌ له‌ یه‌كه‌م ساڵی ته‌مه‌نی له‌ چاكسازی و فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات

په‌رله‌مان:حكوومه‌ت هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌ له‌ یه‌كه‌م ساڵی ته‌مه‌نی له‌ چاكسازی و فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات

پەرلەمانتارێكی لە پەرلەمانی كوردستان، ئاشکرای دەکات كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، دوای ساڵێك بەسەر دەستبەكاربوونی بۆ بنەبڕكردنی گەندەڵێ و سەروەریی یاسای و گەڕاندنەوەی داهاتی گشتی سەرباری ئاستەنگەكان، هەنگاوی پیرۆزی ناوە.
گولیزار رەشید سندی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیاند: “لە یەک ساڵی ڕابردووە تا ئەمڕۆ كە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەكار بووە، سەرباری ئاستەنگ و قەیرانی دارایی و تەندروستی، توانیویەتی بەشێكی بەرچاو لە كارنامەكەی خۆی جێبەجێ بكات.”
گوتیشی: “هەنگاونان بۆ سەروەریی یاسا و نەهێشتنی گەندەڵی، یەكێكە لە هەنگاوە پیرۆزەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە بە خۆشحاڵییەوە جێگەی ئومێدی خەڵكی كوردستانە.”
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كرد: “هەنگاونان بۆ نەهێشتنی گەندەڵێ و نەهێشتنی زیاتر لە یەك مووچەیی، كارێكی هەرە گرنگی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە كە بەهۆیەوە بەشێك لە داهات بۆ خەزێنەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە، حكوومەت سوورە لەسەر جێبەجێكردنی ئەم هەنگاوە پیرۆزەی، بۆیە لە سایەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە چاوەڕوانی داهاتوویەكی گەش بۆ خەڵكی كوردستان دەكەین.”

بەپەلە

دادگای فیدراڵی جێبەجێکردنی بڕگەیەکی تایبەت بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرت

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە بەرژوەندیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و فەرمانی کرد شێوەیەکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *