چاودێرێكی سیاسی ڕای دەگەیەنێت، خۆپێشاندان بۆ هەر داواكارییەك ئاساییە، بەڵام ئەوەی نایاسایی بێت داواكردنەكە بە گوشاری لایەنێكی سیاسی بێت و بۆ بەرژەوەندی خۆپێشاندەران نەبێت، بەڵكو بۆ بەرژەوەندی كەسی بێت.
ئەیووب باڵتەیی چاودێری سیاسی ڕاگەیاند، بارودۆخی مووچەخۆران خراپە و ئەوەیش ڕاستییەكە ناتوانین خۆمانی لێ دەربكەین، بەڵام لەوە خراپتر ئەوەیە، كێشەی مووچە بە سیاسی بكرێت.
ئەو چاودێرە گوتی، ئەمڕۆ بەشێك لە مووچەخۆرانی خانەنشینی پێشمەرگە گرد بوونەتەوە، ئەگەر سەیرێكی سایتی یەكێتـی بكەین، دوێنێ ئەوانە لەگەڵ لاهوور كۆ بوونەتەوە، واتە دەتوانرێـت خوێندنەوەی بۆ بكرێت مافی خۆپێشاندانیش بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار دەهێنێت.
باسی لەوەش كرد، سەردەمی كاری میدیای لە تابووری پێنجەم كۆتایی هاتووە، دوای جەنگی سارد ئێستە ڕاستگۆیی و مێژووەكەت لە كاری سیاسی ڕۆڵ دەبینێت، نەك بە سەتان هەڵە و خیانەت بتەوێت بە شتی لاوەكی لە بیر خەڵكی بەریتەوە.