نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / له‌ په‌روێزخانه‌وه‌ كاری نایاسایی ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌ بزانه‌ چه‌ند تۆن مریشك ده‌ستی به‌سه‌رگیرا

له‌ په‌روێزخانه‌وه‌ كاری نایاسایی ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌ بزانه‌ چه‌ند تۆن مریشك ده‌ستی به‌سه‌رگیرا

لە سنوورەكانی سلێمانی بەشێوازێكی نۆی كاری قاچاخچێتی دەكرێت، مریشكی بەستووی ڕێپێنەدراو لەناو ئایس كرێم دێتە شاردنەوە و دەگوازرێتەوە.

كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاوی كردووەتەوە، لە سنووری مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، دەست بەسەر بارێكی مریشكی بەستوودا گیرا كە بڕەكەی زیاتر لە 27 تۆن بووە.

باس لەوەش كراوە، ئەو بارە مریشكە بەچەند كارتۆنی ئایس كریم داپۆشرابوو تا بتوانن لەو ڕێیەوە تێیپەڕێنن و دواتر ساغی بكەنەوە.

بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ، ئێستە هاوردەكردنی مریشكی بەستوو بۆ ناو هەرێمی كوردستان قەدەغەیە تا كاتێك بەرهەمی ناوخۆ كەم دەبێتەوە.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *